AP ١٤٠٣ گوڵان ١٦ ١٦:٠٣

بە ئاوڕدانەوە لە ڕووداوەکانی ئەورووپا و ئەمریکا

خوێندنەوەیەکی نوێ لە نامەیەکی ڕێبەری ئێران بۆ گەنجانی ڕۆژاوایی

خوێندنەوەیەکی نوێ لە نامەیەکی ڕێبەری ئێران بۆ گەنجانی ڕۆژاوایی

ڕێبەری باڵای ئێران لە نامەی چەند ساڵ لەمەوپێشیاندا بۆ گەنجانی ئەورووپایی جەختیان کرد کە هەوڵگەلێک کە ئەمڕۆکە لەژێر ناوی ئیسلام لە جیهان و ناوچەکە ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی ڕووخانی ڕواڵەتی ئیسلامە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەی ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە هۆکارەکانی هەوڵی بەربڵاو دژی ئیسلام لە ئەورووپا پێشتر بە گەنجان و خوێندکارانیان وتبوو کە لێکۆڵینەوە بکەن.

دوای گۆڕانکارییەکانی فەڕەنسا و بڵاو بوونەوەی وێنەی سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام لە گۆڤارێکی فەڕەنسەوی، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕێکەوتی یەکی بەفرانباری ساڵی 1393ی هەتاوی واتا شەش ساڵ لەمەوپێش، نامەیەکی گرینگی بۆ گەنجانی ئەورووپا نارد.

لە ساڵوەگەڕی ناردنی ئەو نامەیەدا کە دەنگدانەوەی زۆری لە جیهان بوو، سەرەتا پێشەکییەک لە گفتوگۆکان سەبارەت بە نامەی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ گەنجانی ئەورووپا دەخرێتە بەرچاو و دواتر خودی نامەکە دێتە ئاراوە.

پێشەکییەک سەبارەت بە نامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی

ڕۆژی یەکی بەفرانباری ساڵی 1393 بوو کە ڕێبەری باڵای ئێران لە نامەیەکدا بۆ گەنجانی ئەورووپا چەند خاڵی گرینگی هێنایە ئاراوە. ناوەڕۆکی ئەو نامەیە هۆشداریی دان بوو نیسبەت بە ڕوانگە و هەڵسوکەوتی سیاسی ڕۆژاوا و ئەمریکا و هەروەها ئاگادار کردنەوەی ڕای گشتی ڕۆژاوا بەرانبەر قبووڵ کردنی بەرپرسایەتیەکان بۆ ناسینی ڕاستەوخۆی ئایینی ئیسلام.

خاڵیک کە بە شێوەی تایبەت لە نێو ناوەڕۆکی بەنرخی ئەو نامەیە دەتوانرێت ببینرێت و تەنانەت دەتوانرێت وەکوو نەخشەڕێ و بەڵگەیەکی مێژووری بەکاری بهێنرێت، ئەوەیە کە لە ئەو ساڵەدا نیسبەت بە گۆڕانکارییەکان هۆشداریی دابوو کە هەر ئەم ڕۆژانەی دوایی جیهان ئەزموونی کرد.

لەو نامەیەدا سەردەمی دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەر ئەو سەردەمەیە کە چەندین جار و بە شێوەی جیاواز هۆشداریی لەسەر درابوو.

ڕواڵەتی کرمۆڵی ئەمریکا زیاتر دەرکەوت

ئەگەرچی را تا ڕادەیەک ڕای گشتی ئەو هۆشدارییانەی قبووڵ کردبوو و بە باشی دەیتوانی تێبگات کە نموونەی ڕۆژاوایی ئەو نەتەوەگەلە شکستی هێناوە و کرمۆڵ بووە بەڵام گۆڕانکارییەکانی چەند ساڵی دوایی بەتایبەتی قەیرانی کۆرۆنا و ئاژاوەکانی ئەمریکا زۆر خێراتر لە ئەوەی کە بیری لێدەکرایەوە، ڕواڵەتی کرمۆڵ و ڕاستەقینەی ئەو نموونەیەی نیشان دا.

ئەوەش هەر ئەو پرسیارەیە کە لە نێو ناوەرۆکی نامەکە دێتە ئاراوە کە بۆچی ویژادنی گشتی لە ڕۆژاوا ئەبێ هەمیشە بە دواکەوتووییەکی چەند ساڵەوە بەخەبەر بێتەوە؟

ئەوەی کە بۆچی ئەبێ بیری ئیسلامی لە پەراوێزەوە بێت و ترساندن لە ئیسلام هەر جارە بە بەڕێوەبەرایەتیی نوێ و بە شێوەی توندتر کۆمەڵگای ئیسلام و موسڵمانان بکاتە ئامانج.

هاووڵاتیانی ئەورووپا و ڕۆژاوا نابێت ئیزن بدەن کە تیرۆریستە ڕێکخراوەکان وەکوو نوێنەرەکانی ئیسلام بناسرێن. نابێت ئیزن بدرێت کە پیلان دارێژەکان مەودا بخەنە نێو ڕای گشتی و ڕاستییەکانی ئیسلامەوە .

هەوڵگەلێک کە ئەمڕۆکە لەژێر ناوی ئیسلام لە جیهان و ناوچەکە ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی ڕووخانی ڕواڵەتی ئیسلام و لایەکیش دروست کردنی بەستێن بۆ نموونەی لادان لە ئیسلامی ئەمریکا و جێگرتنەوەی ئیسلامی ئینگلیزی یا ئەمریکییە.کاری داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان هەر ئەو بابەتە بوو.

نامەکەی ڕێبەری ئێران لە خوارەوە دێت

بەناوی خودای گەورە و دلۆڤان

بۆ گەنجانی ئەورووپا و ئەمریکای باکوور

گۆڕانکارییەکانی فەڕەنسا و ڕووداوە هاوشێوەکان لە هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی هانی داین کە سەبارەت بە ئەو بابەتگەلە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵتان بدوێم. بەردەنگی قسەکانی من ئێوە گەنجانن؛ نەک لەبەر ئەوەی کە دایک و بابی ئێوە لەبەرچاو ناگرم بەڵکوو بە بۆنەی ئەوەی کە داهاتووی وڵات لە دەستی ئێوەوەیە و هەستی دەرخستنی ڕاستییەکان لە ئێوەدا باشتر ڕەچاو دەکرێت.

بابەتی قسەکانی من بۆ ئێوە سەبارەت بە ئیسلامە و بەتایبەتی لەسەر وێنەیەک کە ئێوە لە ئیسلام دەیبینن. لە بیست ساڵ لەمەوپێشەوە بەم لا هەولی زۆر ئەنجام درا تا ئەو دینە گەورە، وەکوو دوژمنێکی ترسێنەر نیشان بدرێت. هان دانی هەستی ترس و ڕق و بکارهێنانی، بەداخەوە مێژوویەکی دوور و درێژی لە مێژووی سیاسی ڕۆژاوا هەیە.

ئامانجی هەمووی ئەو ڕق و ترساندن لە کەسانی دیکە (ئیسلام)، بەستێنی هاوبەش بۆ سەرجەم بەرژەوەندی خوازییە ستەمکارانەکان بووە. ئێستا دەمەوێت ئەو پرسیارە لە خۆتان بکەن کە بۆچی سیاسەتی کۆنی ترساندن، ئەم جارە بە شێوەیەکی بێ وێنە، ئیسلام و موسڵمانانی کردووەتە ئامانج. بۆچی پێکهاتەی دەسەڵات لە جیهان دەیەوێت ئیسلام لە پەراوێزەوە بێت؟ ئەی ئەوە بۆچ چ بایەخگەلێک لە نێو ئیسلام، بەر بە پلانەکانی زلهێزەکان دەگرێت و چ بەرژەوەندییەکی بۆیان هەیە کە وێنەیەکی هەڵە لە ئیسلامەوە نیشان بدەن؟

ئامانجی سەرەکی من ئەوەیە کە سەبارەت بە مەبەستەکانی ئەو هێرشە بەربڵاوە بۆ سەر ئیسلام لێکۆڵینەوە بکەن.

ئامانجی دووهەمیش ئەوەیە کە لە کاردانەوە بە شاڵاوی بانگەشەی نەرێنی، تێبکۆشن ناسینەوەیەکی راستەوخۆ لە ئیسلام دەست بخەن. ژیرانە ئەوەیە کە لانیکەم بزانن ئەوەی کە ئێوەی لێ دەترسێنن چییە. من داکۆکی لەسەر ئەوە ناکەم کە ڕوانینی من یا ڕوانینێکی تایبەت لە ئیسلام قبووڵبکەن بەڵکوو دەڵێم ئیزن مەدەن راستییەکانی دنیای ئەمڕۆ، بە ئامانج و مەبەستی ئالوودە و فریدەرانەوە نیشانتان بدرێت.

ئیزن مەدەن فریوکارانە، تیرۆریستە ڕێنوێنی کراوەکان خۆیان وەکوو نوێنەرانی ئیسلام بناسێندرێت پێتان. لە رێگای سەرچاوەی بنەڕەتدار و متامنە پێکراوەوە ئیسلام بناسن. لە ڕێگای قورئان و ژیاننامەی پێغەمبەری گەورەوە ئیسلام بناسن. ئایا تا ئێستا جگە لە مێدیاکان، پەیامی ئیسلامتان لە سەرچاوەیەکی دیکەوە وەرگرتووە؟ ئایا هەرگیز ئەو پرسیارەتان لە خۆتان کردووە کە هەر ئەم ئیسلامە، چلۆن و لە سەر بنەمای چ بایەخگەلێک لە ماوەی سەدەکانی بەردەوام، گەورەترین پیشینەی زانستی و بیری جیهانی پەروەردە کردووە و باشترین بیرمەندانی پەروەردە کرد؟

من داوا لە ئێوە دەکەم کە ئیزم مەدەن بە ڕەش نیشاندانی مەبەستدارەوە سەدێک لە نێوان ئێوە و راستییەکان دروست بکەن و ئەگەری لێکدانەوەی بێ لایەنانە لە ئێوە بگرن. ئەمڕۆکە کە ئامێرە پێوەندییەکان، سنوورە جوگرافیاییەکانیان شکاندووە، ئیزن مەدەن ئێوە لە ناو سنوورە چێ کراوەکانی دەستی خۆیان، زیندانی بکەن.

ئەو لەمپەرە دارێژراوەی نێوان ئیسلام و ئیوە گەنجان، ئەگەرچی ناخۆشە بەڵام دەتوانن پرسیاری نوێ لە زەینی خۆتاندا دروست بکەن. هەولدان بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە، دەرفەتێکی باشتان دەداتێ بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان. کەواتە ئەو هەلە بۆ ناسینی راستەقینەتان لە ئیسلام لە دەست مەدەن پێدەچێت بەهۆی قبووڵ کردنی ئەو بەرپرسایەتییە، داهاتووان بە نیگەرانییەکی کەمتر و خەیاڵی ئەرخەیانتر چاو لە ئیسلام بکەن.

News ID 50056

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha