ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی نێودەوڵەتی: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەمەبە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومی، ئەمای، سیاسی و بازرگانی دێتە تاران و چاوی بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەوێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە کۆتایی مانگی رابردو سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان کۆبۆوە و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکانیش پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو کە ئێستا باس لە دواخستنی دەکرێت.
دەوترێت ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە بە تایبەت دوای ئەوەی کە ئێران بنکەیەکی مووسادی لەناو جەرگەی هەولێردا خاپوور کرد.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی دڵنیایی پێیە بۆ ئێران کە هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێران و مەبەستیانە پەیوەندییەکی باش لەنێوانیاندا هەبێت.
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە ڕاپۆرتێک بدات لە ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق بۆ چەک کردن و دوورخستنەوەی گرووپە کوردە دژبەرەکانی ئێران لە سنوور و خاکی کۆمـاری ئیسلامی ئێران. هەرێمی کوردستان ئەم ڕێککەوتنەی بە باشی ئەنجام داوە و ئێستا هیچ گرووپێک لە سنووردا نییە و هێزی سنوورەوانی عێراق لەوێ جێگیرە.
وگ ئامانجێکی تریشی سەردانەکە وەرگرتنی ڕای ئێرانە لەمەڕ دواکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. کە پارتی دەیەوێت دوابخرێت و یەکێتی نیشتیمانی، دیکەی حزبە کوردییەکان و عێراقیش ڕازی نین.
Your Comment