بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى لە میانى دیدارێکیدا لەگەڵ قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان ڕایگەیاند: بوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان لە هەرێمى کوردستان شانازییەكی گەورەیە و جەختیشی لەوە كردەوە، كە بە هەموو شێوەیەك پارێزگاری لەو فەرهەنگە دەكەین و دەوڵەمەندتری دەكەین.
سەرۆكى پارتى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى لەسەر یاساى هەڵبژاردن و نەهێشتنى کورسی کۆتا و پێکهاتەکان بە نادەستووریی نابرد و وتى: بە بێ ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵەیە و بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین، چونكە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلەكەمان.
لە دیداری پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان:
مەسعود بارزانی مەرجی بەشداریی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕادەگەینێت
سەرۆکى پارتى ڕایگەیاند:بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەن.
News ID 49950
Your Comment