AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٨ ٠٧:٣٨

سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسڕائیل

گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمینداری نەتەوەیەکگرتووەکان

گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمینداری نەتەوەیەکگرتووەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدژی پێگە سەربازییەکانی ڕژیمی دەستدرێژکاری ڕژێمی زایۆنیستی ڕوون کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدژی پێگە سەربازییەکانی زایۆنیستی دەستدرێژکار ڕوون کردەوە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەوەی کە دەیتوانی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ڕووبەرێکی فراوانتردا ئەنجام بدات، تەنیا ئەو بەشەی پێگە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی کردە ئامانج کە لەوێوە هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق.

News ID 49833

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha