بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: وێنە بڵاوکراوەکانی نەخۆشخانەی شەفا لە غەززە پاش گەمارۆدانی دوو هەفتەیی سوپای زایۆنیستی ، لێدوانی شایەتحاڵانی مەیدانی و ڕاپۆرتەکان ئەو وێنە و هەواڵەی کە لە بارەی ئاستی کاولکاری و ئەشکەنجە و کوشتن و ژمارەی گیراوانی فەلەستینی لەم نەخۆشخانەیە بڵاوکراوەتەوە ترسناک و تۆقێنەرە.
وتیشی: ئەو کارەساتە توێژینەوەی نێودەوڵەتی بەپەلەی پێویستە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئایا مەجلیس و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن؟ ئایا داکۆکیکارانی ناسراوی مافی مرۆڤ پشتگیری لە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکەن سەبارەت بە ڕەهەندەکانی ئەم تاوانە جەنگییە ئاشکرایە، یان هەڵاواردییەکان مافی مرۆڤ بەردەوام دەبن.
Your Comment