بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کەمال حسێنی ڕۆژی یەکشەممە لە شەشەمین کۆبوونەوەی کارگرووپی کار و سەرمایەدانەری کوردستان لە سنە وتی: ئەمساڵ زیاتر لە سەداسەدی بەڵینی پارێزگا بۆ دروست کردنی هەلی کار هاتە دی کە نیشاندەری هەوڵی تایبەتی دامەدەزگا بەڕێوەبەرایەتی و بانکەکانە.
هەروەها بە ئاماژە بە ئەوەی کە دابەش کردنی بەشی پارێزگا لە بواری قەرزی دروست کردنی هەلی کار لە ساڵی داهاتوو بە پێ خشتەی راگەیێندراو دەبێت، زیادی کرد: بۆ شارەکانی دیکەش بە پێ دەفرایەتی خۆیان هەلی کار دەڕەخسێت.
Your Comment