بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژینگەی ئەمریکن ئینتەرپڕایز لە یاداشتێکدا کە ڕەزامەندی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ی بە تورکیای لێکداوەتەوە.
ئەم توێژە بیرمەندە ڕەخنەی توندی لە جۆ بایدن گرتووە لەسەر ئەوەی بەبێ مەرج ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ بە تورکیا داوە، ئەم بابەتە بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی ڕۆژانەی تورکیا بۆ سەر کورد لە عێراق و سووریا، مانای ئەوەیە کە بایدن دەستی سوورە بە خوێنی کورد لە عێراق و سووریا.
هەروەها لە ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوەیەدا ئاماژە بە بوونی دەیان بنکەی سەربازی تورکیا لە عێراق و سووریا کراوە و نووسیویەتی: ئەمریکا ساڵانە 100 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری دارایی ڕاستەوخۆ داوەتە تورکیا، ئەمە جگە لە هاوکارییە سەربازییەکان. لەلایەکی دیکەوە تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکی عێراق و سووریا ئەو هاوکارییانەی بەکارهێناوە.
هۆشداریشی داوە کە بێ گومان تورکیا فڕۆکە جەنگییە نوێیەکانی ئێف ١٦ی ئەمریکی لە دژی کورد لە عێراق و سووریا بەکار دێنێت.
Your Comment