بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندێكی لقی کەرکووکى پارتی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك كرد، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یەکێتى وتى: دەگەڕین کەسێک بدۆزینەوە بێتە پارێزگاری کەرکووک.
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دۆخی كه‌ركوكمان كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین كاری جدی بۆ سه‌رخستنی میلله‌ته‌كه‌مان و كاراكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک بكه‌ین.
بەرپرسی لقى پارتى لە کەرکوک زیادی کرد: هه‌وڵده‌ده‌ین به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك بدۆزینه‌وه لای هه‌مو شار قبوڵ بێت و خزمه‌تی هه‌مو شار بكات و له‌پێكهاته‌ی كورد بێت و پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت.
Your Comment