بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی پیشەی نەوتی هەرێم، بریتی لە هەشت کۆمپانیای نەوتی دەرەکی ڕایگەیاند لێدوانەکانی هەندێک بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاست نییە.
ئەو ئەنجومەنە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی کرد هەناردەی نەوتی هەرێم کە نزیک بە یەک ساڵە دوای سکاڵای عێراق لە تورکیا بە بۆنەی هەناردەی نەوتی سەرخۆی نەوتی هەرێم، ڕاگیرابوو، ئێستاش هەر ڕاگیراوە و هیچ ڕێککەوتنێک لە سەر هەناردەی دووبارەی لە ڕێگای تورکیاوە نەکراوە.
Your Comment