به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕوزبه شاسواری لێکۆڵه‌رێکی ئێرانی له زانکۆی ڕایسی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ گرووپه‌که‌ی خۆی تێگه‌یشت که ماتریکسی ناو دڵی بتوون که له شتی زۆر ورد به ناوی portlandite بۆشایی و تۆقله‌ی دروست بووه، ڕۆڵێکی یه‌کجار زۆریان له تونبوونهوه و سفت بوونی بتووندا هه‌یه.
شاسواری له‌مباره‌وه وتی: هیدرات سیلیکاتی کهلهسیۆم وه‌ک بچووکترین به‌شی درووست کردنی بتوون ده‌ناسرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م به‌شه باشتر بناسین و له کارامه‌ییه‌کانی بۆ ئامانجه زانستییه‌کانی خۆمان که‌ڵک بگرین.
ئه‌و زیادی کرد: به دووباره دروست کردنه‌وه‌ی مۆلوکۆلهکان له قه‌واره‌ی نانۆ، لاوزی و ئاستی خۆڕاگری بتوون ده‌رده‌که‌وێت، هه‌ربه‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هیدراتی سیلیکاتی کهلهسیۆم له تاقیگه زانستییه‌کان یه‌کجار ئه‌سته‌مه. ئێمه لێکۆڵینه‌وه‌مان بۆ ماده‌ی portlandite له بتووندا کرد و دوای ئه‌م تاقی کردنه‌وه هۆی سفتی و خۆڕاگری بتوون بۆ ئێمه ڕوون بووه‌ته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: چون ماده‌ی portlandite ستراکچێرێکی بلووری و جۆراجۆری هه‌یه له ڕووی خۆڕاگریه‌وه له هیدراتی سیلیکاتی کهلهسیوم به هێزتره و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که ئاستی خۆڕاگری بتوون به‌رز بێته‌وه. له ڕاستیدا چاڵه‌کان و بۆشاییه‌کانی نێو ماده‌ی portlandite دوای ئه‌وه‌ی درزێک له بتووندا دروست ده‌بێت، به شێواندنی ڕه‌وتی درزه‌که ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که دوباره ماده‌کانی ناو بتوون پێکه‌وه بلکنهوه و ئه‌مه‌ش ئاستی خۆڕاگری بتوون به‌رز ده‌کاته‌وه.
ئه‌و له کۆتاییدا وتی: ده‌رنجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێمه ده‌توانێت کاریه‌گری باشی به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی بتوونێکی باشتردا ببێت، واتا گه‌ر ئێمه هیدراتی چیمه‌نتۆ بکه‌ینه ماده‌یه‌ک که توانی خۆڕێکخستنی زیاتری له‌گه‌ڵ لکاندنه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه بێ گومان بتوونێکی باشتر و محکه‌م تر ده‌توانین به‌رهه‌م بێنین.
شایانی باسه که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له گۆڤاری Mechanics and Physics of Solids بڵاو کراوه‌ته‌وه.
Your Comment