AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٥ ١٠:٣٢

شەش ساڵ لەمەوپێش کوژران؛

پەکەکە شوناسی چوار ئەندامی خۆی کە لە هەرێم کوژراون ئاشکرا دەکات

پەکەکە شوناسی چوار ئەندامی خۆی کە  لە هەرێم کوژراون ئاشکرا دەکات

ناوەندی مێدیایی هەپەگە شوناسی چوار ئەندامی پەکەکە کە لە ئاگۆستی ساڵی 2018 لە پێکدادان لەگەڵ ئەرتەشی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ، کوژراون، ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی پاراستنی گەل شوناسی چوار ئەندامی خۆی کە لە ساڵی 2018 لە پێکدادانەکان لە ئاواڤشین کوژراون بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاند: عوسمان کەلچ بە نازناوی عەگید زازا لە دایک بووی کوردستانی تورکیا، ئیسلام ئوزدەمیر بە نازناوی ئاگر ئوموت ژێرەکی لەدایک بووی بوردوری تورکیا، عەبدولڕەحمان یاشا ناسراو بە سەرحەد پارتیزان لەدایک بووی ئامەد و دۆغان یوزگولچ ناسراو بە خەیری ئازاد لەدایک بووی وان.

News ID 49210

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha