بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەمین فێستیڤاڵی وەرزشی نێودەوڵەتی کوردستان و زانکۆی هەڵەبجە بە بەشداری خوێندکاران و ستافی هەردوو زانکۆ لە بەشی وەرزشیی فووتساڵ، بالە، بەدمینتۆن و تێنسی سەر مێز لە زانکۆی کوردستان دەست پێدەکات و تا چوارەمی ڕەشەمە بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی ئەم پێشبڕکێیە، وێڕای بەخێرهاتنی خوێندکاران و ستافی زانکۆی هەڵەبجە، وتی: ئەم پێشبڕکێیە پەیوەندی نێوان قوتابیانی هەردوو زانکۆ دروست دەکات.
حامێد قادرزادە زیادی کرد: ئەنجامدانی ئەم جۆرە پێشبڕکێیانە جگە لە فێربوونی زانستە تیۆرییەکان و پەروەردەی فیکری، پەروەردەی تەندروستی و وەرزشییە.
بۆ یەکەمجار پێشبڕکێی وەرزشی نێودەوڵەتی لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەدەچێت .
Your Comment