بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سەهیود سودانی پەڕلەمانتارو سەرکردەی سەر بەحزبى دەعوە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا وتوویەتی:"سەرجەم هێزە کاریگەرەکان لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی ڕێککەوتون لەسەرئەوەی دەبێت هێزە بیانییەکان لەعێراق بڕۆنە دەرەوە، لەوچوارچێوەیەشدا هەڵوێستی وڵاتانی جیهان بەڕوونی ئەوەیە کە عێراق سەربەخۆیی تەواو وەربگرێت.
هەروەک دەڵێت:"حکومەت زۆر جیدییە لە دۆسیەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان، ئەویش بەگوێرەی چوارچێوە دیبلۆماسیی و سیاسییەکان، بۆئەوەش حکومەت دۆسیەی چوونەدەری هێزە بیانییەکانی لەهەموو کۆر و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا وروژاندووە، هەر لەبەرئەوە لەکۆتایی ئەمساڵ چوونەدەری هەموو هێزە بیانییەکان بەگوێرەی خشتەیەکی کاتیی ئامادەکراو بۆ ئەو پرسە دەبینین".
ڕۆژی 5-1-2020، دوو رۆژ دوای کوشتنی قاسم سلێمانیی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیسجێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە مووشەکی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، پەرلەمانی عێراق، بەبێ ئامادەبوونی کورد و سونە و بە دەنگی تەنیا 168 پەرلەمانتار لەکۆی 329 پەرلەمانتار بڕیارێکی دەرکرد بۆ دەرکردنی هێزەکانی بیانی لە عێراق،بەڵام بڕیارەکە تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
Your Comment