AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١ ١٤:٠٣

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێڕاق:

پێکهێنانی هەرێمی جیاواز لە عێڕاق، یەکگرتوویی و ئاسایشی ئەو وڵاتە دەخاتە مەترسییەوە

پێکهێنانی هەرێمی جیاواز لە عێڕاق، یەکگرتوویی و ئاسایشی ئەو وڵاتە دەخاتە مەترسییەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێڕاق بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەندێشەی پێکهێنانی هەرێمی جیاواز لە عێراق قبووڵ نەکراوە، وتی: ئەو بابەتە پرسی یەکگرتوویی و ئاسایشی عێڕاق دەخاتە مەترسیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی مێدیایی ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فائیق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێڕاق ڕایگەیاندووە کە ڕاستیی جوگرافیایی و نەتەوەیی هەرێمی کوردستان پێش لە جێبەجێ کردنی دەستووری عێڕاق لە ساڵی 2005 و ڕێک لە ساڵی 1991 دوای هێرش بۆ سەر کوەیت و لێکەوتە نەرێنییەکانی ئەو سیاسەتە شکست خواردووەی بەعس بووە، چونکوو هەرێمی کوردستان پێگەیەکی تایبەتی هەیە کە هەموو خەڵکی عێراق بە فەرمیی دەناسێن و دەستووری عێراقیش یاسایەکی بۆ پێکهێنانی هەرێمەکان داناوە؛ بەڵام دۆخی گۆڕینی دەستووری ئێستای عێڕاق لە چاو ڕابردوو گۆڕدراوە .

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئایدیای پێکهێنانی هەرێمی جیاواز لە عێراق قبووڵ نەکراوە، وتی: ئەو بابەتە پرسی یەکگرتوویی و ئاسایشی عێڕاق دەخاتە مەترسیەوە.

News ID 49156

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha