AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٨ ١١:٠٥

بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری ئێران؛

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئارمان و ئازەرەخش ڕوونوێنی کران

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئارمان و ئازەرەخش ڕوونوێنی کران

لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان، سسیتەمی پێشکەوتووی بەرگری ئاسمانی ئارمان و ئازەرەخش ڕوونوێنی کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمێکدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە بەشداری ئەمیر سەرتیپ محەمەدڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بەڕێوەچوو، سسیتەمی دژە بالستیکی ئارمان و بەرگری ئاسمانی ئازەرەخش ڕوونوێنی کران.

ئەو سیستەمە بە هەولی لێزانانی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان چێ کراوە.

بە هاتنی سیستەمی نوێ بۆ ڕیزی جیهازاتی بەرگری ئێران، هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران چەند ئەوەندە بووەوە.

News ID 49114

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha