بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوهەیلە سوڵتانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم هەر ڕێز بۆ بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵدانانێت، بۆیە ئەو بابەتە دەبێتە هۆی قووڵتر بوونەوەی قەیرانگەلێک کە کوردەکان دەکاتە قوربانی، زیادی کرد: هۆکارەکانی خۆبواردنی حکومەتی هەرێم لە جێبەجێ کردنی مادەکانی دەستووری بودجەی گشتی حکومەتی فیدراڵ کە هەرێمیش دەنگی پێداوە، نازانین.
سوڵتانی بە ئاماژە بە ئەو دەستوورە کە جەخت دەکات لەسەر گەڕاندنەوەی سەرجەم داهاتەکانی هەرێم بۆ بەغدا و دابینی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، وتی: هۆکاری بەردەوام بوونی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی، هاوکاری دووفاقەیی هەولێر لەگەڵ بەغدایە.
Your Comment