AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢١ ٠٨:٥٧

چاودێری مافی مرۆڤ هۆشداریی دا :

لێکەوتەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

 لێکەوتەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

چاودێری مافی مرۆڤ هۆشداریی دا سێ ملیۆن کەس لە کوردستانی سووریا بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە لە ئاو و کارەبا بێبەرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی جیهانی چاوەدێری مافی مرۆڤ وێڕای ئیدانە کردنی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخانەکانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا هۆشداریی دا زۆربەی حەشیمەتی ئەو ناوچە لە ئاو و کارەبا بێ بەرین.

ئەو ڕێکخراوە بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەکانی ناوەندە فریاکەوتنەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، نووسی: نزیک بە یەک ملیۆن کەس بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر دامەزراوە ژیرخانییەکان کارەبایان نییە و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسیش ئاوی خواردنەوە و خاوێنیان نییە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا داوای لە تورکیا کردووە کە کۆتایی بهێنێت بە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ژێرخانەکانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا.

News ID 49013

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha