AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٨ ١٤:٥٦

بە بۆنەی جەژنی مێعراج؛

ڕەزامەندی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ بەخشینی سزای زیندانییەکان

ڕەزامەندی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ بەخشینی سزای زیندانییەکان

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕەزامەندی دەربڕی له سەر داوای لێبوردن یان گۆڕینەوەی سزا بۆ کۆمەڵێک سزادراو بە بۆنەی جەژنی مەبعەس (مێعراج) و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و جەژنی شەعبانیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ئایەتوڵڵا خامنەیی"، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بە بۆنەی جەژنی مێعراجی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و جەژنی شەعبانیە، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر داواکاری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری بۆ لێبوردن یان کەمکردنەوە و گۆڕینی سزای بەکۆمەڵی سزادراوانی دادگاکان.

لە نووسراوی بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەریدا داوای لێبوردن یان کەمکردنەوە و گۆڕینی ۆ سزای دوو هەزار و هەشت سەد و بیست و حەوت سزادراوی دادگا گشتی و شۆڕش، ڕێکخستنی قەزایی هێزە چەکدارەکان و سزاکانی حکومەتی کراوە.

News ID 48988

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha