بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گفتوگۆیەکدا وێڕای ئاماژە بە پێوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ پەکەکە ڕایگەیاند کە چەندین جار بە بەرپرسانی ئەو پارتەمان ڕاگەیاندووە کە پێوەندی خۆیان لەگەڵ پەکەکە سنووردا بکەنەوە.
ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەدا دریژەی دا یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ پەکەکە لە سلێمانی هاوئاهەنگی هەیە و ئێمە لە پێشەوە لە ئەو بابەتە ئاگادار بووین.
فیدان هەروەها وتیشی کە لە ئەو بارەوە چەندین جار لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ل سلێمانی دیداریمان هەبووە و ڕامانگەیاندووە کە ئەبێ پێوەندیان لەگەڵ پەکەکە سنووردا بکەنەوە چونکوو ئەندامانی پەکەکە لە سلێمانی ناسنامە وەردەگرن، لە نەخۆشخانەکان دەرمان دەکرێن و ئیزنی مانەوەیان پێ دەدرێت لە ئەو شارە.
Your Comment