بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین لە هێرشی شەوانەی هاوپەیمانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر ناوچەگەلێک لە باکووری ڕۆژهەڵات و باشووری سەنعا هەواڵیان دا.
هەواڵنێری کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین لە ئەو بارەوە ڕاپۆرتی دا کە لە درێژەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و بریتانیا لە بەرەبەیاناندا، ناوچەی مقبنە، حەیفان هەڵکەوتوو لەڕۆژاوا و باشووری پارێزگای تەعز 11 جار لە کرایە ئامانج.
هەروەها کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکاوە پاگەندەی کرد کە هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا و بریتانیا لە 30 جاردا 10 شوێن لە خاکی یەمەنی کردووەتە ئامانج.
ئەندامی باڵای ئەنساروڵڵا: ئێمەش هێرش دەکەین
لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن، عەلی ئەلقحوم، ئەندامی باڵای ئەنساروڵڵای یەمەن لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەوە شەڕێکی ئاشكرایە و هێرشبەران ئەبێ چاوەڕوانی هێرش و کاردانەوەکانی یەمەن ببن.
Your Comment