AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٠ ١٠:٤٦

ژمارەیەک بریندار هەیە

ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی نەوت لە هەولێر کەوتەوە

ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی نەوت لە هەولێر کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی نەوت کەوتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروان میراودەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوتگەی ئەمین لەسەر رێگای هەولێر – گوێر کەوتەوە، ئێستا نۆ تیممان لێرەیە و چەند تیمێکی پشتیوانیش بەڕێوەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە سێ کەس بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا توانیومانە 32% ی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەین، لە هەوڵداین ئاگرەکە تەشەنە نەسێنێت.

News ID 48872

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha