AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٦ ١٣:٣٠

مەزڵۆم کۆبانێ:

تورکیا بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکاهێرش دەکاتە سەر کوردستانی سووریا

تورکیا بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکاهێرش دەکاتە سەر کوردستانی سووریا

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە تورکیا بە گڵۆپی سەوزی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کوردستانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەژانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەەی تویتێک وێڕای ئاماژە بە بێدەنگی ئەمریکا هەمبەر هیرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا هیرشی دەکاتە سەر کوردستانی سووریا.

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە هاوپەیوەند بە کاردانەوە و ڕۆڵی ئەمریکا هاوپەیوەند بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە ئیکس نووسی:بێدەنگیی هاوبەشی ئەمریکیی ئێمە هەمبەر ڕووخاندنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و هێزگەکانی کارەبا، ئێمە دەگەیێنێتە ئەو خاڵە کە تورکیا بە گڵۆپی سەوزی ناڕستەوخۆی ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر باکووری سووریا.

News ID 48820

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha