AP ١٤٠٤ گوڵان ٧ ٢١:٢٢

ڕێبەری باڵای ئێران: بەرپرسان کەمتەرخەمی یان ئەنقەست بدۆزنەوە و بدواداچوونی بۆ بکەن

ڕێبەری باڵای ئێران: بەرپرسان کەمتەرخەمی یان ئەنقەست بدۆزنەوە و بدواداچوونی بۆ بکەن

دوابەدوای ڕووداوە ئازاربەخشەکەی ئاگرکەوتنەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا وتیان: پێویستە بەرپرسانی ئەمنی و قەزایی هەر کەمتەرخەمییەک یان ئەنڤەستێک ئاشکرا بکەن و بەپێی ڕێساکان بەدوایدا بگەڕێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ڕووداوی ئازاربەخشی ئاگرکەوتنەوە لە ئێسکلەی شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە خەمبارەکان، فەرمانی بە بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری داوە کە بەدواداچوونی تەواو بکەن بۆ ئاشکراکردنی هەر کەمتەرخەمی یان نیازێک لەم ڕووداوەدا و بە پێی ڕێساکان بەدواداچوون بکەن.

وتیشیان: پێویستە هەموو بەرپرسان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لە پێشگرتن لە ڕووداوە دڵتەزێن و زیانبەخشەکان.

لە کۆتاییشدا دوعای بەخیریان بۆ برینداران کرد و لە خودای گەورە داوای لێخۆشبوونیان بۆ کۆچکردووان و سەبر و ئارامی بۆ خانەوادەی خەمباریان کرد.

زیادیشیان کرد: لە دڵەوە سوپاسی ئەو کەسە بەخشندانە دەکەم کە لە ساتەوەختی پێویستدا ئامادە بوون خوێن ببەخشن بە بریندارەکان.

News ID 54811

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha