AP ١٤٠٤ گوڵان ٨ ٠٧:٠١

ژێنڕاڵێکی تورکیا زانیاریی گرنگی لەبارەی ئۆجەلان ئاشکراکرد

ژێنڕاڵێکی تورکیا زانیاریی گرنگی لەبارەی ئۆجەلان ئاشکراکرد

سەرۆکی پێشووی هەواڵگریی ژاندرمی تورکیا، بۆ یەکەمجار وردەکارییەکانی دیداری 12 ڕۆژەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ساڵی 1999ی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی سوزجۆ، ژێنڕاڵ تایفۆن یێڵدیز، سەرۆکی پێشووی هەواڵگریی ژاندرمی تورکیا، بۆ یەکەمجار وردەکارییەکانی دیداری 12 ڕۆژەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ساڵی 1999دا و لەوان چوار مەرجی ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو پارتە، ئاشکرا کرد.

ژێنڕاڵ یێڵدیز سەبارەت بەو دیدارە 12 ڕۆژەی وتی: ئۆجەلان بۆ هەڵوەشانەوەی پەکەک چوار مەرجی سەرەکی بوو کە بریتی بوون لە: "دەرکرانی لێبوردنی گشتی بۆ هەموو ئەندامانی پەکەکە (بەتایبەت هێزەکانی چالاک لە ناوچە کوێستانییەکان، بۆوەی بتوانن بەبێ ترس لە پێوشوێن‌گیرانی یاسایی بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاساییان)، دانانی ناوەندی ڕاهێنانەوە (بۆ ئەندامانی پێشووی پەکەکە بۆوەی بتوانن لە ڕاهێنانی پێویست بۆ ڕاهاتن لەگەڵ ژیانی مەدەنی بەهرەمەند بن)، دامەزران (بۆوەی ئەندامانی پێشوو پاش تێپەڕاندنی خولەکانی ڕاهێناوە، هەنگاو بنێنە ناو بازاڕی کارەوە و لەو ڕێگەیە بە ئاسانی تێکەڵی کۆمەڵگا ببنەوە) و ئازادکرانی بێ مەرجی خۆی (وەک گرنگترین مەرج)".

سەرۆکی پێشووی هەواڵگریی ژاندرمی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە پاش ئەو دیدارانە، ئۆجەلان لە 1ی سێپتامبێری 1999 داوای لە پەکەکە کرد کە لە خاکی تورکیا بکشێتەوە و کۆتایی بە شەڕی چەکدارانەی بێنێت، بەڵام دەوڵەتی کاتی تورکیا هەندێک لەو ئەندامانەی پەکەکە کە لە ژێر ناوی "گرووپی ئاشتی" گەڕابوونەوە، قۆڵبەست و دادگایی کرد و ئەمکارە بووە هۆی دابەزینی ئاستی متمانەی کوردەکان بە پڕۆسەی ئاشتی.

News ID 54807

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha