AP ١٤٠٤ گوڵان ٧ ٢٠:٢٠

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس بەرز بووەوە

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس بەرز بووەوە

پارێزگای هورمزگان ڕایگەیاند: تا ئێستا 40 کەس بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجاییەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، لە پێدانی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ڕووداوی بەندەری شەهید ڕەجایی، محەممەد ئاشووری، پارێزگاری هورمزگان، ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی ئەو ڕووداوە گەیشتووەتە 40 کەس و ژمارەی بریندارەکان 900 کەس بووە.

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "لەم ڕووداوەدا زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون کە لە ئێستادا 194 کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ئەوانی دیکەش دوای چارەسەرکردن چوونەتە دەرەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی بەشێک لەو قوربانیانەی کە بە سەختی سووتێنراون.

عاشووری هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی بریندارەکان 900 کەسە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا زیاتر لە 700 کەسیان دوای وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی لە نەخۆشخانە دەرچوونە.

News ID 54809

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha