بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانی هورمزگان تەقینەوەیەکی لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا هۆکاری ئەم ڕووداوە نەزانراوە.
بە وتەی پەیامنێری مێهر، توندی تەقینەوەکە ئەوەندە زۆر بووە کە زەوی لەرزەی لێکەوتووەتەوە.
تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەگەری زیان و زیانەکانی گیانی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی لێکۆڵینەوە لە ڕادەی ڕووداوەکە دەکەن.
بەهێزی تەقینەوەکە بەڕادەیەک بووە کە بیناکانی دەوروبەری خەساریان بەرکەوتووە.
گومرگ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: بە ئەگەرێکی زۆرەوە تەقینەوەکە لە کۆگایەکی ماددە کیمیاییەکانەوە بووە .
دەوترێت تا ئێستا 406 کەس بریندار ناسراوەتەوە و ئەگەری هەیە ڕێژەی برینداران زیاتریش ببێتەوە.
بە چەندین باڵەفڕی ئاوپژێن ، هێزەکانی فریاکەوتنی بەندەر عەباس خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
Your Comment