AP ١٤٠٤ گوڵان ٧ ٢٠:٥٤

سووتانی نزیکەی 2 هەزار کانتینێر لە ئاگرکەوتنەوەی بەندەر عەباس

سووتانی نزیکەی 2 هەزار کانتینێر لە ئاگرکەوتنەوەی بەندەر عەباس

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاوەدانی مەجلیسی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوی تەقینەوەی بەندەری شەهید ڕەجایی، وتی: بە هۆی ڕەچاونەکردنی ستانداری هومارداری، تا ئێستا نزیکەی 2 هەزار کانتینێر لەو تەقینەوەیدا سووتان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدڕەزا ڕەزایی کووچی سەبارەت بە دواهەلومەرجی ئاگرکەوتنەوەی بەندەری شەهید ڕەجایی، ڕایگەیاند: ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام بەو هۆیەی باری کانتینێرەکان نادیارە، بە گەیشتنی تینی گەرما بەوان ئەگەری، تەقینەوەیان هەیە.

ڕەزایی کووچی ڕاشیگەیاند: بە گوێرەی زانیاریگەلێک کە گەیشتۆتە دەستی من، ژمارەی کانتینێرە سووتاوەکانی ئەو تەقینەوەیە، نزیکەی 2 هەزار دەزگا پێشبینی کراوە و بابەتی گرنگ لەمناوەدا ناستانداربوونی شوێنی دانراونی ئەو کانتینێرانە و ڕەچاونەکردنی مەودای دروستیان لە یەکتر بووە.

News ID 54810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha