AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٥ ١٤:٥١

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیس:

بەدڵنیاییەوە لە دەرفەتێکی گونجاودا وەڵامێکی توند بە ئیسرائیل دەدەینەوە

بەدڵنیاییەوە لە دەرفەتێکی گونجاودا وەڵامێکی توند بە ئیسرائیل دەدەینەوە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل بۆ شەهید کردنی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران، وتی: ئیسرائیل بزانێت کە بەدڵنیاییەوە لە هەلێکی گونجاودا وەڵامی قایمیان دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەدا حسێن مالیکی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەت دەرەوەی مەجلیس بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل بۆ شەهید کردنی فەرماندەکانی بەرخۆدان لەوانە راوێژکارانی سەربازی ئێران ڕایگەیاند: جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە چەندین مانگی خایاندووە و بووەتە هی شەهید بوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین، بووەتە هۆی گۆڕانکاری بەربڵاو لە ناوچەکە.

ناوبراو زیادی کرد: ئیسرائیل بە شەڕی غەززە بەدوای ئەوەیە کە سەرەتا ناوچەکە و پاشان پێی کۆماری ئیسلامی ئێران بکێشێتە نێو شەڕێکی درێژخایەن و جیهانی تێدا گرفتار بکات.

مالیکی وتیشی بەڕێوەبەرایتی و سترتایژی فەرماندەکانی ئێمە ئەوە نییە کە وەڵامی ئیسرائیل نەدەنەوە بەڵکوو ئەوان بەدوای ئەوەن کە ناوچەکە زیاتر لە ئەمە تووشی ئاژاوە نەبێت.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەت دەرەوەی مەجلیس وتیشی:ئیسرائیل ئەوە بزانێت کە بەدڵنیاییەوە لە دەرفەتێکی گونجاودا وەڵامێکی قایم بە ئیسرائیل دەدەینەوە

News ID 48814

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha