AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٣ ٠٠:٤٨

سەرۆکی مەجلیسی ئێران:

کوژرانی پێنج سەرباز لە کرمان ڕووداوی تیرۆریستی نییە

کوژرانی پێنج سەرباز لە کرمان ڕووداوی تیرۆریستی نییە

سەرۆکی مەجلیسی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوی ئەم دواییە لە سەربازگەیەکی شاری کرمان نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "محەممەد باقر قالیباف" لە دانیشتنی گشتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، لە کاردانەوە بە هۆشداریی بەشێک لە نوێنەران سەبارەت بە ڕووداوی کوژرانی ٥ سەرباز لە کرمان، ڕایگەیاند کە بەدواداچوونی پێویست کراوە و ئەو کەسەی کە باسی لێوە دەکرێت دەستگیر کراوە.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران زیادی کرد: ئەم ڕووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە کردەوەی تیرۆریستییەوە نییە کە پێشتر لە کرمان ڕووی دا.

News ID 48785

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha