AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١ ١٠:٣٥

وەزیری دەرەوەی ئێران:

چالاکی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە

چالاکی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: چالاکیی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە بە هێزەوە بەردەوام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: چالاکیی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە بە هێزەوە بەردەوام دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ڕژێمی زایۆنی هاوبه شی سەرەکی جموجۆڵه تیرۆریستییەکان و دوژمنی یەکەمی ئاسایشی ناوچەکەیە .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی لەوە کردەوە: بێ گومان شکستی زایۆنیستەکان بە پێچەوانەی ئیرادەی گەلی غەززە، بەم جۆرە کارە تیرۆریستییە ترسنۆکانە قەرەبوو ناکرێتەوە.

وەزیری دەرەوە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وێڕای ڕێزگرتن لە ڕۆحی بەرزی ڕاوێژکارە سەربازییە شەهیدەکانی ئێران لە دیمەشق، لە خودای مەزن داواکارم ئارامی و سەبووری بە بنەماڵەی شەهیدان ببەخشێت.

News ID 48766

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha