بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە مێهر وتی: چوار ڕاوێژکاری پلە باڵای ئێرانی لە هێرشی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی "ئەلمێزا"ی دیمەشق شەهید بوون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر میدیاکانی سوریا هێرشی ڕژێمی زایۆنیستییان بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێبوونی "ئەلمێزا" لە دیمەشق ڕاگەیاند.
ئەلمەیادین لە سوریا بڵاویکردەوە، لەم هێرشەدا کەسێک شەهید بووە و سێ کەسیش بریندار بوون. ئەم دەستدرێژییە زایۆنیستییە بووەتە هۆی وێرانبوونی تەواوەتی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ئەلمێزا.
Your Comment