AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٨ ١١:٣٧

دوای هێرش بۆ سەر چەند ناوچە لە خاکی ئێران

بانگهێشتی کارداری پاکستان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

 بانگهێشتی کارداری پاکستان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

کارداری پاکستان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن پاکستانەوە بۆ گوندێک لە سەر سنووری سیستان و بەلووچستان، چەند کاتژمێر پێش ئێستا، کاردارای پاکستان لە تاران بۆ شرۆڤەدان سەبارەت بە ئەو ڕووداوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

دوابەدوای هێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن پاکستانەوە بۆ گوندێکی سنووری لە دەڤەری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەرپرسێکی ئاگادار لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئێران داوای شرۆڤەی بەپەلەی بەرپرسانی پاکستان سەبارەت بە ئەو ڕووداوە دەکات.

شیاوی باسە کە کاتژمێر 4 و 5 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دەنگی چەند تەقینەوە لە شاری سەراوان بیسترا و دەرکەوت کە پاکستان گوندێکی لە سەر سنوور کردووەتە ئامانج.

News ID 48734

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha