AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٤ ١٤:٠٣

ڕەئیسی:

فەلەستین بووەتە پرسی یەکەمی مرۆڤایەتی

فەلەستین بووەتە پرسی یەکەمی مرۆڤایەتی

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمڕۆ فەلەستین بووەتە پرسی یەکەمی مرۆڤایەتی و هەموو مرۆڤە ئازادی خوازەکانی جیهان، لە ستەملێکراوی و هێزی فەلەستینییەکان ئاگادار بوونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی گەردەلوولی ئەقسا و بێداری و ویژدانی مرۆڤایەتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە گرینگترین پرسەکانی ئۆمەتی ئیسلامی، پرسی فەلەستینە.

ڕەئیسی وتیشی: ئەمڕۆ فەلەستین بووەتە پرسی یەکەمی مرۆڤایەتی و هەموو مرۆڤە ئازادی خوازەکانی جیهان، لە ستەملێکراو و هێزی فەلەستینییەکان تێگەییشتوون.

ناوبراو زیادی کرد: دوو ڕوانگە بە پرسی فەلەستین هەیە؛ یەکێکیان ڕوانینی وەستان و بەرخۆدان و ئەوی تری کشانەوە لە بەرانبەر ئەو ستەمە. خەڵکی فەلەستین بەردەوام ڕوانینیان، ڕوانینی وەستان لە بەرانبەر ستەم بووە؛ سازان وەڵامدەر نەبووە و نابێت چونکوو ئیسرائیل پابەندی پەیمان و بەڵێنەکانی خۆی و نێودەوڵەتییەکانیش نەبووە.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئەمڕۆ فەلەستین سەرکەوتووی مەیدانە و ئیسرائیل شکست خواردووی ئەو مەیدانەیە.

ڕەئیسی وتیشی: درێژەی داگیرکاری ئیسرائیل نە مافی خاونایەتی و نە ڕوایی ناداتە ئەو ڕژێمە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کەسێک لە جیهان دەوێرێت باس لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بکات، وتی: ئەو وڵاتانەی کە پێوەندی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە، ئایا دەتوانن لە بەر خەڵک و ئۆمەتەکەیان ، سەریان بەرز بکەنەوە؟

News ID 48677

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha