AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٣ ١٩:٢٣

چاوەدێری مافی مرۆڤ:

ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە بە شێوەی نایاسایی دەڕووخێت

ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە بە شێوەی نایاسایی دەڕووخێت

چاوەدێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە ناردنەوەی ئاوارە سووریاییەکان لە تورکیاوە و ڕووخاندنی ژیرخانەکان لە کوردستان لەلایەن تورکیاوە نایاساییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە دۆخی مافی مرۆڤ وێڕای ئاماژە بە دۆخی سووریا لە ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ناردنەوەی ئاوارە سوورییەکان لە تورکیاوە و ڕووخاندنی ژێرخانەکان لە کوردستان سووریا لەلایەن ئەو وڵاتەوە نایاساییە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە ساڵی 2023 ساڵێکی پڕ لە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی سووریا و حکومەتی تورکیاوە بوو. لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە سووریا قەیرانی ئابووری ئەستەمێکی تێپەڕاندووە و سەدا 90 ی خەڵکی سووریا لە ژیر هێڵی هەژاریدا ژیان دەکەن.

News Code 48662

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha