AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٩ ١٥:٤٦

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند:

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون بەرز بووەوە

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون بەرز بووەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون، لە ڕادەبەدەر زۆرە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، فلۆرێنسیا سۆتۆ نینۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: "ئێمە زۆر ھەست بە نیگەرانی دەکەین لەھەمبەر کوژرانی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە و دەزانین ژمارەکە لە ڕادەبەدەر زۆرە، چونکە لەو ماوە کورتەی کە شەڕەکە دەستی پێکردووە، ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان لە غەززە کوژراون".

ھەروەھا فلۆرێنسیا سۆتۆ نینۆ پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانەکانی ھەردوو ڕۆژنامەنوس وائیل دەحدوح و مستەفا سورەیا کرد کە لە ئاکامی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری کەرتی غەززەبنەماڵەیان کوژران.

ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە لە ئاکامی بۆردومانیکی سوپای ئیسرائیل لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، ھەردوو ڕۆژنامەنووس حەمزە دەحدوح و مستەفا سورەیا کوژراون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەربە حکوومەت لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١١٢ کەس.

News ID 48621

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha