AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٧ ١١:١٤

دادستێنی کرمان:

سەرجەم دەستوپەیوەندەکانی تەقینەوە تیرۆریستیەکەی کرمان دەستگیر کران

سەرجەم دەستوپەیوەندەکانی تەقینەوە تیرۆریستیەکەی کرمان دەستگیر کران

دادستێنی کرمان وتی: سەرجەم هۆکارەکانی هاوپەیوەند بە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی کرمان دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی بەخشی شەوی شەممە لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند کە هەر پێش لە ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی 16 بۆمب لە پارێزگاری کرمان دۆزرایەوە کە هەر کامەیان هێزێکی زیاتریان لە جلیقەی خۆکوژی هەبوو.

ناوبراو وتیشی ئەمساڵ کە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین و شکستی بەردەوامی ئیسرائیل لە ئەو شەڕەدا لە ئارادا بوو، ئەوان بەدوای تۆڵە کردنەوە لە سەردار سولەیمانی و زیارەتکارانی بوون، هەر بۆیە ئەو هەولە تیرۆریستیەیان ئەنجام دا.

بەخشی درێژەی دا: لە چەند مانگی ڕابردوودا 23 هێزی داعشی ئامادەی ئۆپراسیۆنی خۆکوژی لە پارێزگای کرمان دەستگیر کراون.

دادستێنی کرمان وتیشی کە لە ئەوە ئاگادار بووینەتەوە کە چەند کەسی دیکەش خۆیان ئامادە کردبوو کە لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهیدەکانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە دووبارە خۆیان بتەقێننەوە و لە ئەو پەیوەندییەدا دوو کەس ناسرانەوە و دەستگیر کران.

بەخشی هەروەها وتیشی کە تیمی تیرۆریستی گوڵزاری شەهیدانی کرمان بەتواوەتی دەستگیر کراون.

News ID 48597

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha