AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٢ ١٦:٣٥

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند:

دوایین ئاماری قوربانیانی شەڕی غەززە/ 22186 کەس تا ئێستا شەهید بوون

دوایین ئاماری قوربانیانی شەڕی غەززە/ 22186 کەس تا ئێستا شەهید بوون

وەزارەتی تەندروستی غەززە ژمارەیەکی نوێی شەهید و برینداری لە ئەنجامی دەستدرێژی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی غەززە زیادبوونی ژمارەی شەهیدانی بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥ تاوان و کوشتنی دیکەی ئەنجام داوە و لەو ماوەیەدا ٢٧٠ کەس شەهید بوون و ٣٣٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ه کۆی گشتی شەهیدانی غەززه له سەرەتای شەڕی 7ی ئۆکتۆبەر گەیشتووەته 22 هەزار و 185 بریندار و ژمارەی بریندارانیش گه یشته 57035 که س.

هاوکات تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی باکووری شاری غەززە و ئۆردوگای ناوەندی غەززەیان بۆردومان کرد.

لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵێک لە پەراوێزی شەقامی ئەشارین لە ئەلنوسیرەت لە ناوەندی شاری غەززە، ژمارەیەک شەهید و کەسانی دیکەش بریندار بوون

News ID 48543

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha