بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجەزیرە، خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئۆپەراسیۆنی نوێی خۆی لە دژی یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی داگیرکەری ئەمریکی لە سووریا ڕاگەیاند.
بنکەی هێزه داگیرکەرییەکانی ئەمریکا له کێڵگەی گازی کۆنیکۆ که دەکەوێته شاری دێرەزوور له سووریا کراوەته ئامانجی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق.
بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەک ئەنجام دراوە.
کەمێک پێشتر بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەی داگیرکاری ئەمریکایان لە شاری ئەلشەدادی کە دەکەوێتە باشووری حەسەکە لە سوریا کردۆتە ئامانج.
هەروەها دوێنێ ٢ بنکەی سەربازی داگیرکەری ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لەلایەن بەرخۆدانی ئیسلامی عێراقەوە بۆردومان کران.
ئەم هێرشە دوای کاتژمێرێک لە هێرشی هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بۆ سەربازگەی "حەریر" کە دەکەوێتە شاری هەولێر لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا.
Your Comment