AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٩ ١٤:١٠

وەزیری دەرەوەی ئێران:

تیرۆری شەهید ڕەزی بە هۆی شکستەکانی ئیسڕائیلەوە بوو

تیرۆری شەهید ڕەزی بە هۆی شکستەکانی ئیسڕائیلەوە بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەو کارە ئیسرائیل بەرامبەر سەید ڕەزی کردی به هۆی ئه و تووڕییانه بووه که له شکسته سیاسی و سەربازی و ئەمنییەکاندا ئاڕاستەی ئەوان کراوه.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"، وەزیری دەرەوە، لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی یادی شەهید سەید ڕەزی مووسەوی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: شەهید سەید ڕەزی مووسەوی بەڕاستی یەکێک بوو لە باشترینەکان.

دەشڵێت: ڕژیمی داگیرکەر ئەم شەهیدەی تیرۆر کرد، بەڵام هیچ شتێک لە ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستەبەرکردنی ئەوپەڕی ئاسایش لە ناوچەکە و ئێران کەم ناکاتەوە، بەڵکوو زیاتر ورەمان لەو ئاراستەیە بەرز دەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بێگومان ڕژێمی زایۆنی لە هەشتا ڕۆژی ڕابردوودا دوو شکستی بەرکەوتووە؛ یەکەم شکست لە ٧ی ئۆکتۆبەر بوو، کاتێک ئیسرائیل لە ڕەهەندی سیاسی و ئەمنیدا بە تەواوی داڕما و لە ٨٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕەهەندی سەربازیدا لە بەرانبەر بەرخۆدانی غەززە، شکستی هێنا.

وتیشی: ئەو کارەی ئیسرائیل بەرامبەر سەید ڕەزی کردی بە هۆی ئەو تووڕەییەی کە لە سەردەمی شکستە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەکاندا ئاراستەی ئەوان دەکرا و ئەم بابەتەش لە جیهاندا تۆمار کراوە و هەموو ستراتیژکارانی سەربازی جەختی لەسەر دەکەنەوە.

News Code 48512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha