AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٩ ١٢:٠٣

ئەندامێکی تورکمانی پەرلەمانی عێراق:

کورد ڕێگە نادات یاسای نەوت و گازی عێراق پەسەند بکرێت

کورد ڕێگە نادات یاسای نەوت و گازی عێراق پەسەند بکرێت

ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند که لایەنە کوردستانییاکان تا ئێستاش دژایەتی پەسەندکردنی پڕۆژه یاسای نەوت و گازی عێراق دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاسم محەممەد جەعفەر ئەلبەیاتی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەلمەعلومە، ڕایگەیاند: یاسای نەوت و گاز هەموو دەسەڵاتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەکات، بۆیە کورد ناهێڵێت پەسەند بکرێت.

دەشڵێت: "حکومەتی فیدراڵی بەڕوونی خەمساردە بەرانبەر بە هەڵوێستی دژبەرانە و ڕێگرانەی لایەنە کوردستانییەکانە" سەبارەت بە پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز.

وتیشی: ڕێگریی هەرێمی کوردستان لە پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز پلانێکە بۆ بەردەوامبوون لە دزینی داهاتی نەوتی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ڕوونیشیکردەوە: هەرێمی کوردستان بە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی دۆسیەی نەوتە و هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە قازانجی نییە و ئەمەش دەرئەنجامی فرۆشتنی نەوتە لەو پارێزگایانە.

News Code 48511

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha