AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٧ ٠٩:٤٨

ئەمڕۆ لە تاران دەنێژرێت

ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لە سەر تەرمی سەردار ڕەزی مووسەوی خوێند

ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لە سەر تەرمی سەردار ڕەزی مووسەوی خوێند

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نوێژی لەسەر تەرمی شەهید سەردار سەید ڕەزی مووسەوی کرد و فاتیحەی خوێند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە سەر تەرمی شەهید سەید ڕەزی مووسەوی بە خوێندنەوەی فاتیحە، دوعای خەیری بۆ ئەم شەهیدە کرد.

ڕێبەری سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهید دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ جیهادی ماندوونەناسانەی شەهید سەید ڕەزی دەربڕی.

سەردار سەید ڕەزی مووسەوی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان لە هێرشی تیرۆریستی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی زەینەبیەی دیمەشق شەهید بوو.

News ID 48484

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha