بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەزا تەڵایی نیک وتەبێژی وەزارەتی بەرگری لە کۆنگەی ڕۆژنامەڤانی وتی: شەهادەتی سەید ڕەزی مووسەوی لە سووریا نیشاندەری تیرۆریستی بوونی ئیسرائیل و هەوڵی ئەو ڕژێمە بۆ هەڵگیرسانی ئاگرە؛ ئەو جەنایەتە ئەبێ وەڵام بدرێتەوە و ئەو ڕژێمە ئەبێ چاوەڕوانی تاوان بێت.
ناوبراو زیادی کرد: وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەو تیرۆرە، بە هێز و توانێکەوە کە هەیەتی، زیرەکانە دەبێت و ئیسرائیل بۆ بەلارێ بردنی ڕای گشتی لە شکستەکانی خۆی ئەو تیرۆرەی ئەنجام داوە.
تەڵایی نیک سەبارەت بە تاوانبار کردنی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێرش بۆ سەر پاپۆڕەکان وتی: بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە هۆی دروست بوونی کێشە لە ئاسایشە و ئەو پاگەندەگەلە لایەنی بانگەشەییان هەیە.
Your Comment