بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە گەنجان، خوێندکاران و هاووڵاتیانی تارانی بە کۆبوونەوە لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتی ئیسرائیل لە تیرۆری سەردار سەید ڕەزی مووسەوی لە ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە سووریا، داوای وەڵامی قایم بە هەوڵە تیرۆریستیانەکانی ئیسرائیلیان کرد.
ژمارەیەک لە خوێندکارەکان لە پاڵپشتی لە بەرخۆدان و ئیدانە کردنی هەوڵە سووکانەکانی ئیسرائیل بە پۆشینی کەفەنەوە و بە دەستەوە گرتنی ئاڵای حزبوڵڵا لە ئەو شوێنە کۆبوونەوەیان کرد.
Your Comment