بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، پەیامێکی بڵاو کردەوە و سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی سەردار سەید ڕەزی مووسەوی دەربڕی.
سەرەخۆشی لە خەڵکی ئێران و هاوڕێیانی لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەکەم بۆ شەهیدبوونی سەردار سەید ڕەزی مووسەوی لە هێرشی مووشەکیی ڕژیمی تاوانکاری زایۆنی بۆ سەر دیمەشق.
ئەم سەردارە ئازا و بوێرە کە هەڤاڵی شەهید سەردار حاج قاسم سولەیمانی بوو، وەک ڕاوێژکاری میحوەری بەرخۆدانی ئیسلامی لە پاراستنی مەزارگەی ئەهلی بەیت لە سووریا و لە ڕێگای پاسەوانی بەها پیرۆزەکانی ئیسلام، و ناوێکی بەرزی بۆ خۆی بەجێهێشت.
بێ گومان ئەم کارە نیشانەیەکی دیکەی بێزاری، بێدەسەڵاتی و بێتوانایی ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنی لە ناوچەکەیە و بە دڵنیاییەوە باجی ئەم تاوانە دەدات.
Your Comment