AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٦ ١٢:١٩

سەرلەشکەر سەلامی :

ئێران هەتا کۆتایی پشتیوانی فەلەستینە

ئێران هەتا کۆتایی پشتیوانی فەلەستینە

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی 110 شەهیدی بێناونیشان ، وتی: بە بێ شەهادەت هیچ گەلێک پاوەجێ نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سپا لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی 110 شەهیدی بێناونیشان، وتی: بە بێ شەهادەت هیچ گەلێک پاوەجێ نابێت و ئەمڕۆ وەکوو هێزێکی گەورە لە جیهاندا دەناسرێین.

ئیسرائیل ئەگەر دەوێرێت لەگەڵ هێزەکانی حەماس شەڕ بکات

سەرلەشکەر سەلامی لە درێژەدا بەرپرسانی ئیسرائیلی خستە بەردەنگەوە و وتی: زاڵ بوون بە سەر منداڵاندا هونەر نییە و ئەگەر دەوێرن لەگەڵ هێزەکانی حەماس شەڕ بکەن.

ناوبراو جەختی کرد: هەرچی زیاتر فەلەستین بوردمان بکەن، بزماری زیاتر لەسەر تابووتی تەرمی خۆتان دەدەن.

وتیشی: گۆڕینی نەخۆشخانەکان بە گۆڕەپانی شەڕ هونەر نییە بەڵکوو جەنایەتە و ئەگەر دەتوانن پیاوانە لە مەیدان شەڕ بکەن.

دڵنیا بن هەرگیز فەلەستینییەکان بە شەهادەت نامرن و ئەو گەلەی کە شەهادەتی هەیە، دیلیی نییە. خەڵکی فەلەستین وەستاون و ئێمە دەزانین شکست خواردووەکانی داهاتووی ئەو شەڕە ئەمریکا و ئیسرائیلن و ئێمە تا کۆتایی لە فەلەتسینی ئازیز پاڵپشتی دەکەین.

News ID 48373

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha