بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم بەرهەمە سەرەتا بە زاراوەی سۆرانی و بە پیتی ئارامی لە ساڵی ۲۰۰۱ لە لایەن دەزگای ئاراسەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
ڕێکخراوەی زمانی کوردی و بڵاوگەی نەقش ئەم بەرهەمەیان هێناوەتە سەر زاراوەی کورمانجی و بە پیتی لاتینی بڵاویان کردۆتەوە.
"مێژووی وێژەی کوردی" حەوت بەرگە کە لە هەر بەرگێکدا باسی قۆناغێکی ئەدەبی کوردی کراوە.
بەرگی یەکەم داگری سەرەتای مێژووی کوردی هەتا سەدەی چواردەهەمە، بەرگی دووهەم سەدەی ۱٤ تا ۱٨، بەرگی سێهەم نیوەی یەکەمی سەدەی ۱۹، بەرگی چوارەم نیوەی دووهەمی سەدەی ۱۹ و سەرەتای سەدەی بیست لە خۆ دەگرێت.
هەروەها بەرگی پێنجەم داگری سەدەی بیست، بەرگی شەشەم لە ساڵی ۱۹۱٤ تا ۱۹٤٥ و بەرگی حەوتەمیش ساڵی ۱۹٤٥ تا ساڵی ۱۹۷٥ لە خۆ دەگرێت.
شیاوی ئاماژەیە ئەم بەرهەمە لە لایەن چەند کەس به ناوەکانی ئیبراهیم شادمان، سەرگوڵ ئارەش، بەسام مستەفا، موراد میلان و رۆنیا چالییەوە وەرگێڕدراوەتەوە سەر زاراوەی کورمانجی.
Your Comment