بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەندلاوی، وێڕای بەخێرهاتن کردنیان وتی: پێوەندی دوولایەنەمان نموونەیەکی باش لە ناوچەکەیە و دەسخۆشیی لە بەرپرسانی عێراق کرد بۆ ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، ڕۆڵی عێڕاقی لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی غەززەی باش وەسف کرد و داوای هاوکاری و هاوئاهەنگی زیاتری دوو وڵاتەکە بۆ یارمەتی بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەی کرد.
مەندلاویش لە ئەو دیدارە وتی حکومەتی عێراق ڕقی قووڵی خۆیی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە و وەکوو سەرپەرشتی پەرلەمان داوای لە وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب کردووە کە لە ئەو بارەوە کۆبوونەوە بکەن.
مەندلاوی هەروەها لەسەر زەروورەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننەکان جەختی کرد و داوای لە کۆمپانیا ئێرانییەکان کرد کە لەسەر پڕۆژە ئەندازیاری و ئاوەدانییەکانی عێراق بەشداری بکەن.
Your Comment