دوای کودەتای تورکیا ۸۱ هەزار کەس دوورخراونەتەوە لە کار

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەمڕۆ لە وتارێکدا لە سەر کارلابردن و ڕاگرتنی چالاکی زیاتر لە ٨۱ هەزار کەس لە پێوەندی لەگەڵ کوودەتا سەربازیە شکستخواردووەکەی ۱٥ی جوولای ئەمساڵ لە ئەم وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینگ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەمڕۆ لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٧٦٥٩٧ کەس لە پێوەندی لەگەڵ کودەتای سەربازی شکستخواردووی ١٥ی جوولای لە کارکردن ڕاگیراون و ٤٨٩٧ کەسیش لە هەمان پێوەندیدا دەرکراون.
بە ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتینگ، " بەینالی یڵدرم " سەرۆک وەزیری تورکیا لە وتەکانی خۆیدا لەم بارەیەو وتی:  بە گشتی ڕێژەی کەسانێک کە تا ئێستا لە پێوەندی لەگەڵ کوودەتاکەدا لەکار کردن ڕاگیراون یا دەرکراون، زیاتر لە ٨١ هەزار کەسن.
بەینالی یڵدرم زیادی کرد: زیاتر لە سێ هەزار کەس لە ئەو کەسانەی کە لە کار دەرکراون، ئەندامی سەربازی ئەرتەش، دادوەر و کارمەندانی بەشی بەڕێوبەرایەتی شاری بوون.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە درێژەدا ڕێژەی کەسانی چالاکی ڕێکخراوی تێرۆریستی " فەتحوڵڵا گولەن "ی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس ڕاگەیاند.
جێی باسە، دوابەدوای کوودەتای شکستخواردووی ١٥ی جوولای لە تورکیا، پێوەندیی ئەنقەرە و واشنتۆن ڕووی لە ئاڵۆزی کرد.
تورکیا تا ئێستا ٢ جار داوای ڕادەست کردنەوەی " فەتحوڵڵا گولەن " ی بە تۆمەتی ڕێکخستنی ئەم کوودەتایە لە ئەمریکا کردووە؛ داواکاریێک کە تا ئێستا وەڵامێکی ئەرێنیی لە لایەن ئەمریکاوە نەبووە.
مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیاش لە کاردانەوەی ئەم کارەی ئەمریکا وتبووی، ئەگەر واشنتۆن گولەن ڕادەستی ئەنقەرە نەکاتەوە، لەسەر پێوەندیی دوو وڵاتەکە کاریگەری دادەنێ.
News Code 4822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =