بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر حکومەتی تورکیا لە حاڵێکدا کە سەرەنجی هەموو دنیا بەرەو لای غەززە ڕاکێشراوە درێژە دەداتە جونایەتەکانی خۆی لە عەفرین و بە بەکارهێنانی چەندین ڕێکخراوی فەلەستینی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرینی خێرا کردووەتەوە.
هەزاران هاووڵاتی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی عەفرین کە لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن تورکیاوە داگیرکرا ،ئاوارە بوون و ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی عەفرین لە ئەو ناوچە ماونەتەوە ژمارەیان ڕۆژبەڕۆژ خەریکە کەم دەبێتەوە و عەفرین ئێستا زیاتر لە هەمیشە لە مەترسیی گۆڕینی دیمۆگرافیایە.
بە گوێرەی هەواڵەکان دوو دامەزراوەی ئەمریکی بە ناوەکانی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشە و ڕێکخراوی خێرخوازانەی سواسیا لە کردنەوەی ماڵ لە گوندە نوێیەکان لە عەفرین بەشداریان کردووە.
Your Comment