AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٥ ١٩:٤٣

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند:

سزای ئەمریکا بۆ سەر سوپای پاسدارانی ئێران و حەماس

سزای ئەمریکا بۆ سەر سوپای پاسدارانی ئێران و حەماس

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر حەماس و سپای پاسدارانی ئێراندا سەپاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە بیانووی درۆ و گاڵتەجاڕانە سزای نوێی بەسەر بەرخۆدانی فەلەستین (حەماس) دا سەپاند.

لە بەیاننامەکەدا کە ئەم دامەزراوە ئەمریکییە بڵاویکردووەتەوە، ڕاگەیێندراوە: فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی (OFAC) لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا خولی دووەمی سزاکانی بەسەر بەرپرسانی سەرەکی پەیوەست بە حەماس و تۆڕە داراییەکانی سەپاند.

ئەم سزایە سەروەت و سامان و کەسانی دیکەی حەماس دەکاتە ئامانج کە ئاسانکاری بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان لەلایەن کۆمپانیاکانی سەر بە حەماسەوە دەکەن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا هەروەها بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماسی لە ئێران، (هەندێک) ئەندامی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هەروەها ناوەندێک لە غەززە کە وەک ڕێڕەوێکە بۆ یارمەتییە داراییە نایاساییەکانی ئێران بۆ حەماس وجیهاد کردۆتە ئامانجی گەمارۆ نوێیەکانی.

News ID 47823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha